4

به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتوون، به هۆی گه‌مارۆ دانی شاری كۆبانی له لایه‌ن حكومه‌تی شام و ڕژیمی توركیاوه، هاووڵاتیانی ئه‌و شاره له دۆخێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین.
به پێی دوایین هه‌واڵه‌كان، تا كاتی داڕێشتنی ئه‌م هه‌واڵه لانیكه‌م پێنج منداڵی خه‌ڵكی ئه‌و شاره به هۆی سه‌رمابردوویی گیانیان به‌ختكردووه و هه‌روه‌ها دۆخی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێكی زۆر له هاووڵاتیانی دیكه و به تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی كه نه‌خۆشن، له خراپیدایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه كاره‌ساتێكی مرۆیی ڕوو بدات. هه‌روه‌ها شایانی باسه كه به هۆی داخرانی هێڵی ئینته‌رنێت، پچڕانی كاره‌با و نه‌بوونی ئاو، هاووڵاتیان ژیانیان له مه‌ترسیدایه و خوازیاری گه‌یشتنی یارمه‌تییه مرۆییه‌كان بوون.