
ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٩ی ڕێبه‌ندان، “فه‌رزانه فه‌سیحی” پزیشكی دانیشتووی شاری تاران، له لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌وانه‌ی شوێنێكی نادیار كراوه.
به‌پێی ڕاپۆرتی گه‌یشتوو، ناوبراو به هێرشی هێزه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی به‌وپه‌ڕی توندوتیژییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ركران یان ئه‌و تۆمه‌تانه‌ی خراوه‌ته پاڵی زانیارییه‌ك له به‌رده‌ستدا نییه. شایانی باسه له ڕۆژانی ڕابردوودا و پاش ده‌ستپێكردنی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێكی زۆر له كادری ده‌رمانی نه‌خۆشخانه‌كان و هه‌روه‌ها پزیشكان، به هۆی ده‌رمانكردنی بریندارانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و هێشتا چاره‌نوویان دیار نییه.