60
به وته‌ی سه‌رۆكی ڕێكخراوی پلان دانانی ئوستانی كرماشان، نرخی بێكاری له‌و پارێزگایه ١٢ له سه‌د تۆمار كراوه و له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ڕابردوودا هیچ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌ردا نه‌هاتووه.
وته‌كانی ئه‌و به‌رپرسه‌ی ڕژیم له حاڵێكدایه كه چالاكانی مه‌ده‌نی كرماشان ئاماری بێكاری له‌و پارێزگایه‌یان زیاتر له ١٦ له سه‌د و هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ٢٠ له سه‌د ڕاگه‌یاندووه. ئاماری ده‌رچوانی بێكاری زانكۆ و ڕێژه‌ی به‌رزی كۆچكردن به ده‌ره‌وه‌ی وڵات ڕاستیه‌كانمان بۆ ده‌رئه‌خه‌ن و پێمان ده‌ڵێن كه ئاماری بێكاری به پێچه‌وانه‌ی ئیدعاكانی ڕژیم نه‌ك كه‌می نه‌كردووه به‌ڵكوو زیادی كردووه.