به‌رزبوونه‌وه‌ی ئاماری قوربانیانی لافاو له‌ مه‌شهه‌د

ماڵپه‌ڕی په‌یام

به‌هۆی بارینی بارانی دوو ڕۆژی ڕابردوو له‌ پارێزگای خۆراسانی ڕه‌زه‌وی، تا به‌ ئه‌مڕۆ نزیكه‌ی ٨ كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داو و ٣٠ كه‌س بێ سه‌ر و شوێن بوون.

به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، دۆخی گوندنشینانی مه‌شهه‌د له‌ مه‌له‌ك ئاباد و ئه‌حمه‌د ئابادی فه‌ریمان زۆر خراپه و شه‌ش كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه‌. هه‌روه‌ها زیانێكی زۆر به‌ كه‌شاوه‌رزی و ئاژه‌ڵداری ئه‌و ئوستانه گه‌یشتووه‌ و نزیكه‌ی ٣٠ كه‌س بێ سه‌ر و شوێن بوون و گه‌ڕان به‌دوایاندا به‌رده‌وامه. به‌وته‌ی هاووڵاتیان، ڕژیمی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هه‌موو ئیمكاناتی بۆ سه‌ركوتی ژنان به‌سیج كردووه‌ به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ گه‌یاندنی یارمه‌تی به‌ لافاولێداراوانی ئه‌و ڕووداوه‌ سرووشتیه هه‌ڵ نه‌گرتووه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net