به پێی ڕاپۆرتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ژماره‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست له شه‌ڕی غه‌ززه له به‌رزبوونه‌وه‌دایه و ئه‌گه‌ری هه‌یه بگه‌یێته ٥١ هه‌زار منداڵ.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، پێشتر ڕێژه‌ی منداڵانی بێ سه‌رپه‌ره‌ست ١٧ هه‌زار كه‌س ڕاگه‌یێندرابوو، به‌ڵام ڕێژه‌كه زۆر زۆرتر له‌و ئامارانه‌یه كه بڵاو ده‌كرێته‌وه. هه‌ندێك له منداڵان هه‌موو خزم و كه‌س و كاریان له بۆردوومانه‌كانی ئیسڕائیل له‌ده‌ست داوه و هه‌ندێكیشیان له بنه‌ماڵه‌كانیان دابڕاون و ئاگایان له یه‌ك نییه. بهسهرپهرست بوونی منداڵان بووه‌ته هۆی هه‌ڵكشانی ئاماری تووندووتیژی و كۆمه‌ڵێك كه‌س منداڵان ده‌چه‌وسێننه‌وه و سوئیستیفاده‌یان لێ ده‌كه‌ن. هه‌روه‌ها برسیه‌تی و بێ ئیمكاناتی منداڵان ناچار ده‌كات له هه‌ندێك شوێن وه‌كوو نه‌خۆشخانه‌كان له نێو وایرۆس و باكتریا بمێننه‌وه كه ئه‌و بابه‌ته گیانیان ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.