29
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی خاكه‌لێوه، هه‌ر دۆلاری ئه‌مریكی له بازاڕه‌كانی ئێران به ٦٥ هه‌زار و ٣٠٠ تمه‌ن مامه‌ڵه‌ی پێوه كرا و به‌های یۆرۆ سنووری ٧١ هه‌زار تمه‌نی تێپه‌ڕ كرد.
ڕه‌وه‌ندی هه‌ڵكشانی نرخی ئه‌رزی بیانی له بازاڕكانی ئێران پاش هێرشی ئێسڕائیل بۆ سه‌ر كۆنسوولخانه‌ی كۆماری ئیسلامی له دیمه‌شقی سووریه به‌رده‌وامه و پێشبینی ده‌كرێت كه له ئه‌گه‌ری وڵامدانه‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی به هێرشه‌كانی ئیسڕائیل، نرخی دۆلار و یۆرۆ ڕیكۆردێكی مێژوویی تۆمار بكات. به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی دۆلار، ناڕه‌زایه‌تی به‌رینی بازاڕیانی لێ كه‌وتووه‌ته‌وه و گوشارێكی زۆر بۆ كاسبكاران و خه‌ڵكی ئاسایی هاتووه.