7
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٣ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، سزای سێداره‌ی چوار به‌ندكراو به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیلام جێبه‌جێ كرا.
به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، چوار به‌ندكراو به ناوه‌كانی “عه‌لی كاوریزاده“، “فه‌ریده جه‌عه‌فه‌رزاده“، “حه‌سه‌ن حه‌سه‌ن به‌یگی” و “عه‌بدۆلوه‌هاب باباخانیان” به تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست له زیندانی ئیلام له‌سێداره دراون. شایانی باسه كه هه‌ندێك له سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ باس له ئێعدامی به‌ندكراوێكی دیكه‌ی ژن ده‌كه‌ن، به‌ڵام تا كاتی داڕشتنی ئه‌م هه‌واڵه زانیارییه‌ك له‌سه‌ر ناسناوی له‌به‌رده‌ست دا نییه.