ڕێژه‌ی خۆكوژی له ئێران له ئاست ساڵانی ڕابردوودا به ڕێژه‌یه‌یێکی به‌رچاو به‌رزبووه‌ته‌وه و ژنان و كرێكاران له به‌راورد له گه‌ڵ چینه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگا به‌رزترین ڕێژه‌ی خۆكوژیان هه‌یه.
به پێی ئاماره فه‌رمیه‌كان، له ساڵی ١٤٠١ دا ژنانی ماڵدار به ڕێژه‌ی ٣٢.٨ له سه‌د و كرێكاران به ڕێژه‌ی ٣٢ له سه‌د، به‌رزترین ڕێژه‌ی خۆكوژیان له ئێران‌دا بووه و ژماره‌ی قوربانیان له‌و ساڵه‌دا لانیكه‌م ٦ هه‌زار و ٩١٨ كه‌س بووه. به پێی ئه‌و ئامارانه به هۆی خراپی دۆخی مه‌عیشه‌تی و به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕۆژانه‌ی ئاستی هه‌ڵاوسان و هه‌روه‌ها بێكاری و توندوتیژی دژ به ژنان، ڕێژه‌ی خۆكوژی له ئێران به تایبه‌ت له نێوان ژنانی ماڵدار و كرێكاراندا، هه‌ر ساڵێك ١٠ له سه‌د زۆرتربووه‌ته‌وه. شایانی باسه ڕێژه‌ی خۆكوژی له پارێزگاكانی “ئیلام“، “كرماشان“، “كۆهگیلویه و بۆیرئه‌حمه‌د“، “هه‌مه‌دان” و “چوارمه‌حاڵ و به‌ختیاری“، له نێوان هه‌موو پارێزگاكانی ئێرندا له به‌رزترین ئاستدایه.