به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی مهاباد بۆ ١٣ كه‌س

به‌پێی ڕاپۆرتی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ، ناوی سێ هاووڵاتی دیكه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركراو له‌ شاری مهاباد ئاشكرا بووه‌ كه‌ ناسناوه‌كانیان بریتیه‌ له‌: ڕه‌حمان دانا، سالار شه‌مسی بورهان و عه‌بدۆڵڵا قۆوه‌.

ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٤ی سه‌رماوه‌ز، هێزه‌كانی حكوومه‌ت له‌ شاری مهاباد و گونده‌كانی به‌یره‌م و كۆلیجه هه‌ڵیانكووتایه‌ سه‌ر ماڵان و ١٣ هاووڵاتیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرد. جگه‌ له‌و سێ هاووڵاتیه‌ ٩ كه‌سی دیكه‌ش ڕفێندراون كه‌ ناوه‌كانیان بریتیه‌ له‌: ڕێبوار ڕه‌سووڵی، عوسمان جه‌هانی فه‌ر، یووسف قاڵ، ئارام مه‌بزووله‌، زانیار سه‌یدئه‌حمه‌دی، سیامه‌ند سه‌یدئه‌حمه‌دی، قادری خه‌رامان فه‌ر، كه‌ماڵ مه‌سعوودی و جه‌لال سه‌ده‌فی.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net