3
ئێوارەی شەممە ٤ی ڕەشەمە، مۆبین مەجیدزاده، تەمەن ٢٥ ساڵ و خەڵکی گوندی “گامێشگوڵی“ی سەر بە شاری میاندووئاو لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێوە بە توندووتیژییەوە دەستبەسەر کرا.
پێشتر هەواڵی دەستبەسەرکرانی شەش هاووڵاتیی دیکە بەناوەکانی بێهزاد بەرجستە، كەیوان بەرجستە، شەهاب تەوان و نیما قوربانزادە خەڵکی گوندی “ئیبراهیم ئاباد“ی سەر بە شاری میاندواو، خالق ڕەحیمی خەڵكی گوندی گامێشگوڵی و سدیق عەباس نژاد خەڵکی گوندی “قەڵای هۆلاکووخان” ڕاگەیاندرابوو. بەوتەی سەرچاوەیەكی ئاگادار، ئەو هاووڵاتییانە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی ورمێ و میاندووئاوهوه بە توندووتیژییەوە لە ماڵەکانیان دەستبەسەر و بۆ یەكێک لە گرتووخانهكانی ورمێ گواستراونەتەوە.