له‌گه‌ڵ هه‌ڵكشانی بێكاری له كۆمه‌ڵگا و دابه‌زینی توانای كڕینی خه‌ڵك، بۆ جارێكی دیكه زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه‌ی ته‌ندرووستی به بۆنه‌ی چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاماری فرۆشی ئه‌ندامانی جه‌سته له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به‌هۆی په‌ره‌سه‌ندنی هه‌ژاری لێ دراوه.
به‌وته‌ی چالاكانی مه‌ده‌نی، فرۆشیارانی ئه‌ندامی جه‌سته به‌هۆی هه‌ژاری و ده‌سكورتی، چاوپۆشی له یه‌ك یان چه‌ند ئه‌ندامی جه‌سته‌یان ده‌كه‌ن تاكوو شه‌وێك بێ خه‌می نان، سه‌ر له سه‌ر سه‌رین دابنێن. هه‌ر چه‌نده فرۆشتنی ئه‌ندامی جه‌سته ته‌مه‌نێكی تایبه‌ت ناگرێته‌وه، به‌ڵام ته‌مه‌نی زۆربه‌ی ئه‌و كه‌سانه له نێوان ١٨ بۆ ٤٠ ساڵ دایه. له سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه نرخی هه‌ر گورچیله‌یه‌ك له ٥٠٠ ملیۆن تمه‌نه‌وه بۆ یه‌ك ملیارد هه‌ڵكشاوه و نرخی جگه‌ر بۆ دوو ملیارد تمه‌ن به‌رز بووه‌ته‌وه. له‌و ڕۆژانه‌دا كه ئابووری ته‌نگی به خه‌ڵك هه‌ڵچنیوه، كۆمه‌ڵێك ئاگاداری ئه‌بینی كه یه‌كێك له ئه‌ندامانی جه‌سته‌یان ئه‌فرۆشن ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه‌یكه ئۆتۆمبێلێكی پێ دابین بكه‌ن به‌ڵكوو له‌و ڕێگه‌وه بتوانن خه‌رجی ڕۆژانه‌ی خۆیان و بنه‌ماڵه‌كه‌یانی پێ دابین بكه‌ن.