به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هه‌ژاری له‌ نێو كرێنشینه‌كانی ئێران

به‌پێی ڕاپۆرتی ئیداره‌ی كاری ڕژیم، ٨٢ له‌ سه‌دی بنه‌ماڵه‌ كرێنشینه‌كانی ئێران گیرۆده‌ی هه‌ژاری ته‌واون و توانای دابینكردنی پێداویستیه‌كانی ژیانیان نییه‌.

له‌ نێوان ساڵه‌كانی ٩٥ بۆ ١٤٠١ی هه‌تاوی، ڕێژه‌ی هه‌ژاری كرێنشینه‌كانی ئێران ٤٨ له‌ سه‌د زیادی كردووه‌. واته له‌ ساڵی ١٤٠١، زیاتر له‌ یه‌ك ملیۆن كرێنشین له‌ شاره‌ جۆاوجۆره‌كانی ئێران داهاتیان له‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری دا بووه‌ و ٢٣٣ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی كرێ خانوو نزیك له‌ هێڵی هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه‌. له‌ گونده‌كانیش ٧٥ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ چوونه‌ته‌ ژێر هێڵی هه‌ژاری و ٣١ هه‌زار بنه‌ماڵه‌ نزیك له‌ هێڵی هه‌ژاری بوونه‌ته‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net