2

له ڕۆژانی ڕابردوودا، هاوكات له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وه‌ی ڕێژه‌ی هێرشه‌كانی ڕووسیا بۆ سه‌ر ژێرخانی شاره جیاوازه‌كانی ئوكراین، به سه‌دان هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌و وڵاته ڕووبه‌ڕووی پچڕانی كاره‌با و نه‌بوونی ئاوی خواردنه‌وه بوونه‌ته‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرتی هێزی ئاسمانی ئوكراین، شه‌وی پێنجشه‌ممه ٢٣ی ڕێبه‌ندان، ئه‌رته‌شی ڕووسیا به ٢٤ موشه‌كی بالستیك و سه‌دان په‌هبادی ئینتحاری هێرشی كردووه‌ته سه‌ر ژێرخانی شاره‌كانی كیێڤ، خاركیف، دێنیپرۆ و ئۆدێسا و سه‌ره‌ڕای تێكشكاندنی ژماره‌یه‌كی زۆر له موشه‌ك و په‌هباده‌كان، لانیكه‌م ٣٠٠ هه‌زار شارومه‌ندی ئه‌و چه‌ند شاره، تووشی قه‌یرانێكی مرۆیی بوونه‌ته‌وه و ته‌نانه‌ت ژیانی زۆربه‌یان له مه‌ترسیدایه.