5
ڕۆژی شه‌ممه ٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، هاووڵاتیێكی دیكه‌ی خه‌ڵكی شارستانی میاندواو به ناوی “مۆبین مه‌جیدزاده” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به هێرشی هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاتی ئه‌و شاره بۆ سه‌ر ماڵه‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه.
به پێی هه‌واڵه‌كان، ٦ هاووڵاتی دیكه به ناوه‌كانی “بێهزاد به‌رجه‌سته“، “كه‌یوان به‌رجه‌سته“، “شه‌هاب ته‌وان“، “نیما قوربانزاده“، “خالق ڕه‌حیمی” و “سدیق عه‌باسنژاد“، به هێرشی هێزه ئه‌منیه‌كان بۆ سه‌ر ماڵه‌كانیان و به تونده‌تیژیه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕه‌ڕوانه‌ی گرتووخانه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعات كراون. شایانی باسه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونه‌وه‌ی بنه‌ماڵه‌كانیان هێشتا زانیاریێك سه‌باره‌ت به هۆكاری ده‌ستبه‌سه‌ر كرانیان و هه‌روه‌ها شوێنی ڕاگرتنیان له به‌رده‌ستدا نییه.