16
به پێی ڕاپۆرته‌كاتن، دوو هاووڵاتی به هۆی به‌ڕێوه‌چوونی مه‌راسمی نه‌ورۆز له گوندی “دۆڵه گه‌رم“ی سه‌رده‌شت، له لایه‌ن ناوه‌نده ئه‌منیه‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ٢ هاووڵاتی به ناوه‌كانی “ڕه‌حیم ئه‌حمه‌د زاده و محه‌ممه‌د ئه‌حمه‌دپوور” به هۆی به‌شداری كردنیان له مه‌راسمی نه‌ورۆز له گوندی “دۆڵه گه‌رم“ی سه‌رده‌شت، له لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئیتلاعاته‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كراون. تا ئێستا ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی شاری سەردەشت بە هۆکاری به‌شداربوونیان لە مەراسمەکانی نەورۆز بۆ ١٣ كه‌س به‌رزبووه‌ته‌وه. به پێی ڕاپۆرته‌كان، چەند کەس لە دەستبەسەرکراوان پاش دوو ڕۆژ لێپرسینه‌وه و وه‌رگتنی به‌ڵێننامه ئازاد كراون.