به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان له‌ شاری كامێران

له‌ ڕژانی ڕابردوودا، شه‌ش مێرمنداڵی خه‌ڵكی شاری كامێران سه‌ر به‌ پارێزگای سنه‌، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ١٧ی خه‌رمانان،سۆران موزه‌فه‌ریخه‌ڵكی شاری كامێران، سه‌ره‌ڕای تووشبوونی به‌ نه‌خۆشی دیابت، له‌ لایه‌ن هێزه‌ ئه‌منیه‌كانی ئه‌و شاره‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراوه‌ و هێشتا چاره‌نووسی دیار نییه‌. شایانی باسه‌ له‌ حه‌فته‌ی ڕابردوودا، پێنج مێرمنداڵی دیكه‌ به‌ ناوه‌كانیئه‌وراز زه‌مانی، بێهرووز ڕه‌شیدی، ئێحسان سه‌بووری، په‌یام حسێنی و كاوان سه‌بووری،  له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی ئیداره‌ی ئێتڵاعاتی شاری كامێرانه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هێشتا چاره‌نووسیان دیار نییه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net