36
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٩ی خاكه‌لێوه‌ی ١٤٠٣، كۆمه‌ڵێك له لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه، له‌سه‌ر مه‌زاری هاوڕێ “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له گوندی ئاڵمانه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، لایه‌نگرانی كۆمه‌ڵه و حیزبی كۆمۆنیستی ئێران له شاری سنه به كۆبوونه‌وه له‌سه‌ر مه‌زاری نه‌مر “فوئاد موسته‌فا سۆڵتانی” له گوندی ئاڵمانه‌ی مه‌ریوان، به ڕاگرتنی یه‌ك خولهك بێده‌نگی و خوێندنی شێعر، یادی ئه‌و هاوڕێ فیداكار و كۆمۆنیستهیان به‌رز نرخاند و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ له شانازی كاك فوئاد و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕیزه‌كانی پیشمه‌رگه‌ی كۆمه‌ڵه بن.