33
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٧ی ڕه‌شه‌مه، كۆمه‌ڵێك له شاخه‌وانان و چالاكانی مه‌ده‌نی شاری تاران به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن به‌بڵاوكردنی ویدیۆ و سه‌ركوتن به‌سه‌ر چیای سورخهحسار، ٨ی مارسیان له هه‌موو ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.
كۆمه‌ڵێك له ژنانی تێكۆشه‌ری كوردستان و ئێران له گرته ویدیۆیه‌كدا په‌یامی یه‌كڕیزی و پیرۆزبایی خۆیان به بۆنه‌ی ٨ی مارس پێشكه‌ش به ژنان و كچانی ئێران كردووه و له‌سه‌ر درێژه‌دان به شۆڕشی ژینا تا گه‌یشتن به ئازادی و به‌رابه‌ری جه‌ختیان كردۆته‌وه. هه‌روه‌ها شاخه‌وانانی ژنی خه‌ڵكی تاران به هه‌ڵكشان به‌سه‌ر چیای سورخهحسار و به‌رزكردنه‌وه‌ی دروشم و پلاكارد، ڕۆژی جیهانی ژنیان له هه‌موو كچان و ژنانی ئێران و جیهان پیرۆزبایی كرد.