ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٢ی خاكه‌لێوه، خه‌ڵكی شۆڕشگێڕی كوردستان له دووهه‌مین ڕۆژی به‌هاردا ڕێوڕه‌سمه‌كانی نه‌ورۆزی سه‌ركوتنیان به‌جۆش و خرۆشێكی بێ وێنه‌وه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، له شاری نۆدشه هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی ڕێگه‌یان نه‌داوه خه‌ڵك مه‌راسمی نه‌ورۆز له ناوه‌ندی ئه‌و شاره به‌ڕێوه ببه‌ن و تێكهه‌ڵچوون له نێوان هێزه‌كانی حكوومه‌ت و خه‌ڵكی ئازادیخوازدا هاتۆته ئاراوه. له گهڕكی كهمێزی شاری سنه مه‌راسمێكی شكۆدار گیرا و ئاگری نه‌ورۆز له‌لایه‌ن دایكانی دادخوازی شۆڕشی ژینا داگیرسا و خه‌ڵك دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه. له گونده‌كانی مێماندار و قاڕنای سه‌ر به شاری نه‌غه‌ده خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ به په‌رۆشه‌وه ئاگریان هه‌ڵكرد و ڕه‌شبه‌ڵه‌ك له ده‌وری مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتن دا سه‌مایان كرد. له گوندی “عه‌لی ئابادی” شنۆ به هه‌مان شێوه سه‌دان كه‌س به‌شداری مه‌راسمی نه‌ورۆز بوون و له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان وته‌وه. له گونده‌كانی “خه‌یری” و “چاپان”ی سه‌قز خه‌ڵكی شۆڕشگێڕ جل و به‌رگی كوردی‌یان له‌به‌ر كرد و له ده‌ور مه‌شغه‌ڵی سه‌ركه‌وتن دا هه‌ڵپه‌ڕین. له ئاوایی خانكه‌ندی سه‌ر به ناوچه‌ی چۆمی مه‌جیدخان و گوندی كیتكه و به‌یره‌می مهاباد له‌گه‌ڵ هه‌ڵپه‌ڕكێ دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی” وترا و له گوندی بێكوس له پیرانشار، له نستانی ڕه‌به‌ت، ئاوایی قوڕهبهرازی بۆكان و ئاوایی گهلینی سه‌ر به ناوچه‌ی ژاوه‌رۆی سنه مه‌راسمی شكۆداری نه‌ورۆز به هه‌ڵكردنی مه‌شغه‌ڵی ڕزگاری و وتنه‌وه‌ی دروشمی شۆڕشگێڕانه به‌ڕێوه چوو.