بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئارام حه‌بیبی و شه‌هریار محه‌ممه‌دی، دوو گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاره‌كانی سنه و بۆكان، ڕۆژی شه‌ممه ١٦ی خاكه‌لێوه، له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له فیداكارییه‌كانیان گرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی سنه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كه‌س و كاری ئارام حه‌بیبی سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كردووه و دروشمه‌كانی “مه‌رگ بۆ كۆماری ئیسلامی“، “ژن،ژیان،ئازادی” و “شه‌هید نامرێت“یان به‌رز كردووه‌ته‌وه و به‌دوای دا، سه‌روودی “ئه‌ی شه‌هیدان“یان خوێندووه‌ته‌وه. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی دادخوازی شه‌هریار محه‌ممه‌دی له شاری بۆكان له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌ته‌وه و دایه مینا دایكی شه‌هریار ڕایگه‌یاندووه، من دایكی قاره‌مانی ڕێگای ئازادی، شه‌هریار محه‌ممه‌دیم، من دادخوازی خوێنی به ناحه‌ق ڕژاوی ڕۆڵه‌كه‌م و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادیم. به هیوای له‌نێوچوونی كۆماری ئیسلامی، مه‌رگ و نه‌مان بۆ سیته‌م و سیته‌مكار.