17
ڕۆژی سێشه‌ممه ٢ی گوڵانی ١٤٠٤، بنه‌ماڵه‌ی ئومید حه‌سه‌نی، گیانبه‌ختكردووی شۆڕشی ژینا له شاری سنه له سه‌ر مه‌زاری ئه‌و هه‌میشه زیندووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان لێ گرت.
ڕۆژی سێشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی ئومید حه‌سه‌نی، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له دادخوازان له سه‌ر مه‌زاری دا كۆبوونه‌وه. به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسیمه به دانانی گوڵ و داگیرسانی مۆم، ڕێزیان له یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه و هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژن،ژیان،ئازادی گرت. جێگای ئاماژه‌یه كه ڕۆژی ٢٦ی خەزەڵوەری ١٤٠١، ئومید حەسەنی لەلایەن هێزە ئه‌منیه‌كانه‌وه دەستبەسەر و ڕۆژی ٢٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر لە ژێر ئەشکەنجەی سه‌ركوتگه‌رانی ڕژیم، گیانی به‌خت كرد.