25
ڕۆژی شه‌ممه ١٢ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی ئازادیخوازی مهاباد و دایكانی ئاشتی سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی “بارزان حه‌سه‌ن زاده”یان كرد له شاری مهاباد و له مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشییه‌كه‌ی به‌شدار بوون.
“بارزان حه‌سه‌ن زاده” ناسراو به “تۆلهه‌ڵدان قه‌ندیل” ئه‌ندامی شۆرای هاوئاهه‌نگی “ك.ج.ر”ی سه‌ر به پارتی كرێكارانی كوردستان(پ.ك.ك)، ڕۆژی ٢٦ی خه‌رمانان له هێرشی ئاسمانی ئه‌رته‌شی توركیا بۆ سه‌ر به‌زراییه‌كانی شاری پێنجوێن له هه‌رێمی كوردستان گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو كه به فه‌رمی میدیاكانی “پ.ك.ك” هه‌واڵی شه‌هیدبوونی ئه‌و گه‌ریلایه‌یان بڵاو كرده‌وه، خه‌ڵكی خۆڕاگر و شۆڕشگێڕی مهاباد له ماڵی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانی گرت.