30
ڕۆژی هه‌ینی ١٨ی ڕه‌شه‌مه، به بۆنه‌ی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژن، بنه‌ماڵه‌ی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له گیانبه‌ختكردووانی شۆڕشی ژینا، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و بۆ ڕێزگرتن له یادی نه‌مامیان چاند.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، دایه هاجه‌ر، دایكی هه‌میشه زیندوو “فوئاد محه‌ممه‌دی” له ته‌نیشت مه‌زاری ڕۆڵه‌كه‌ی له گوندی ماویان نه‌مامی چاندووه و به‌و شێوه‌یه ڕۆژی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانی ژنی له هه‌موو ژنان و كچانی كوردستان و ئێران، دایكانی دادخواز و بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی و به‌رابه‌ری پیرۆزبایی كرد.