31
ڕۆژی شه‌ممه ٢٦ی ڕه‌شه‌مه، خه‌ڵكی قامیشلوو له ڕۆژئاوای كوردستان هاوكات له‌گه‌ڵ ٣٦مین ساڵڕۆژی كیمیابارانی حه‌له‌بجه له‌لایه‌ن ڕژیمی به‌عسه‌وه له باشووری كوردستان، مه‌راسمێكیان بۆ ڕێزگرتن له یادی پێنج هه‌زار گیانبه‌ختكردووی ئه‌و ڕووداوه به‌ڕێوه برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مه‌راسمه‌كه به ڕاگرتنی پێنج ده‌قێقه بێده‌نگی بۆ ڕێزگرتن له یادی قوربانیانی كیمیابارانی حه‌له‌بجه ده‌ستی پێكرد و دواتر به‌رپرسانی ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوه‌به‌ری ڕۆژئاوای كوردستان له‌سه‌ر ئه‌و جه‌نایه‌ته قسه و باسیان كرد. له ئیدامه‌دا به‌شداربووانی ئه‌و مه‌راسمه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی قوربانیان و بڵاوكردنی سروودی شۆڕشگێڕانه یادی پێنج هه‌زار گیانبه‌ختكردوو و ١٠ هه‌زار برینداری ئه‌و هێرشه‌یان به‌رز نرخاند.