9
ڕۆژی شه‌ممه ١٧ی سه‌رماوه‌زی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه‌ی محه‌ممه‌دڕه‌زا ئێسكه‌نده‌ری، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی له پاكده‌شت، هاوڕێ له‌گه‌ڵ ژماره‌یێك له بنه‌ماڵه دادخوازه‌كانی ئێران و خه‌ڵكی ئازادیخواز له‌سه‌ر مه‌زاری ناوبراو دا كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكی ڕه‌زا ڕه‌سایی، به‌ندكراوی له‌سێداره‌دراوی خه‌ڵكی شارستانی سه‌حنه‌ی سه‌ر به پارێزگای كرماشان و كۆمه‌ڵێك له دایكانی دادخواز له‌و مه‌راسیمه‌دا به‌شدار بوون و وێڕای ڕێزگرتن له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ كرده‌وه.