به‌رزڕاگرتنی یادی هه‌ژار مام خۆسره‌وی له‌ شاری بۆكان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٥ی به‌فرانبار، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی هه‌ژار مام خۆسره‌وی، گیانبه‌ختكردووی ڕێگای ئازادی، یادی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان به‌رز ڕاگرت.

هه‌ژار مام خۆسره‌وی له‌ ڕێكه‌وتی ٢٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١، هاوكات له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیه‌كانی شۆڕشی ژینا له‌ شاری بۆكان، به‌ فیشه‌كی به‌كرێگیراوێكی ڕژیم گیان به‌خت كرد و تێكه‌ڵ به‌ كاروانی نه‌مران بوو. ڕۆژی ڕابردوو، بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی بۆكان له‌ ماڵی باوكی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌ كۆبوونه‌وه‌ و بۆ جارێكی دیكه‌ یه‌كڕیزی و یه‌كگرتوویی خۆیان بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ كۆماری په‌ت و سێداره‌ دووپات كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net