16
ڕۆژی سێشه‌ممه ١٤ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، بنه‌ماڵه و كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی شاری بانه به بۆنه‌ی به‌رز ڕاگرتنی یادی گیانبه‌ختكردووانی ڕنوی به‌فر ، له سه‌ر گڵكۆكانیان كۆبوونه‌وه.
ئێواره‌ی ڕۆژی هه‌ینی ١٠ی ڕه‌شه‌ممه‌ی ١٤٠٣، ٦ شاخه‌وانی كوردی خه‌ڵكی شاری بانه به هۆی ڕنووی به‌فره‌وه، له به‌رزاییه‌كانی حه‌وتاش گیانیان به‌خت كرد. بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان و كۆمه‌ڵێكی زۆر له خه‌ڵكی شاری بانه، به بۆنه‌ی به‌رز ڕاگرتنی یادی ٦ شاخه‌وانی گیانبه‌ختكردوو، له سه‌ر گڵكۆكانیان كۆبوونه‌وه و هاوخه‌می خۆیان له گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕاگه‌یاند.