ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی ڕێبه‌ندان، بنه‌ماڵه‌ی “زانیار ئه‌بووبه‌كری” له مهاباد و “كاروان قادر شوكری” له‌سه‌ر مه‌زاری ڕۆڵه‌كانیان كۆبوونه‌وه و ڕێزیان له بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرت.
ڕۆژی چوارشه‌ممه هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی له‌دایكبوونی “زانیار ئه‌بووبه‌كری”، بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه هاوڕێ له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵێك له خه‌ڵكی ئازادیخواز، له‌سه‌ر مه‌زاری كۆبوونه‌وه و به‌ڵێنیان دا درێژه‌ده‌ری ڕێگای پڕ شانازی بن. “زانیار ئه‌بووبه‌كری” ١٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠١ و له ڕه‌ه‌وتی شۆڕشی ژینا به ته‌قه‌ی سه‌ركوتگه‌رانی كۆماری ئیسلامی گیانی به‌ختكرد. له‌لایه‌كی دیكه‌وه، بنه‌ماڵه‌ی “كاروان قادرشوكری” و دۆستانی له پیرانشار بۆ ڕێزگرتن له یادی ئه‌و گیانبه‌ختكردووه، مه‌زاره‌كه‌یان گوڵباران كرد و ڕایانگه‌یاند كه نه ده‌به‌خشن و نه له‌بیری ده‌كه‌ن.