4
ڕۆژی سێشه‌ممه ٧ی گه‌لاوێژ، وه‌رزشوانانی شاری مه‌ریوان له چالاكییه‌كدا ڕێزیان له یادی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی، گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه گرت.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ئه‌ندامانی یانه‌ی تۆپی پێی مه‌ریوان پێش ده‌ستپێكی یاری نێوانیان و تیمی فووتباڵی پاوه، پلاكاردێكیان به وێنه‌ی حه‌مید مورادی، چیاكۆ یووسفی نژاد و خه‌بات ئه‌مینی به‌ده‌سته‌وه گرتووه و به وتنه‌وه‌ی دروشمی “ناوه‌تان گه‌شاوه بێت ڕۆڵه‌كانی كوردستان“، ڕێزیان له یاد و بیره‌وه‌رییه‌كانیان گرتووه.