ڕۆژانی هه‌ینی و شه‌ممه ١٠ و ١١ی گه‌لاوێژ، چه‌ند گرووپی شاخه‌وانی و ژینگه‌پارێزی شاره‌كانی مهاباد، ورمێ و دیوانده‌ره له سێ مه‌راسمی جیاجیادا ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه گرت.
به‌پێی ئه‌و دیمه‌نانه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاو كراوه‌ته‌وه، گرووپی شاخه‌وانی هه‌ڵگوردی مهاباد به سه‌ر به‌رزایه‌كانی كانی خودا سه‌ركه‌وتوون و ڕێزیان له یادی هه‌موو گیانبه‌ختكردووانی ژینگه گرتووه. له شاری ورمێ، گرووپی شاخه‌وانی زاگرۆس به سه‌ر چیای خه‌لیل دا هه‌ڵكشاوه و له مه‌راسمێكدا یاد و بیره‌وه‌ری چیاكوو یووسفی نژاد، خه‌بات ئه‌مینی و حه‌مید مورادیان به‌رز نرخاندووه. هه‌روه‌ها، گرووپی شاخه‌وانی شه‌فق له دیواندره سه‌ردانی چیای سهبهلانیان كردووه له ئازه‌ربایجانی شه‌رقی و له مه‌راسمێكدا وێڕای ڕێزیان له یادی گیانبه‌ختكردووانی ژینگه‌ی سنه، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانیان نوێ گردووه‌ته‌وه.