به‌رز ڕاگرتنی یادی ئاكار یاسمی له‌لایه‌ن بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌

ماڵپه‌ڕی په‌یام

هاوكات له‌گه‌ڵ ساڵڕۆژی گیانبه‌ختكردنی ئاكار یاسمی، ئه‌ندازیاری بواری عومران له‌ شارستانی ئه‌یوان غه‌رب، ڕۆژی شه‌ممه‌ ٢٩ی به‌فرانبار، كۆمه‌ڵێك له‌ بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ سه‌ردانی مه‌زاری ئه‌و گیانبه‌ختكردووه‌یان كرد.

ئاكار یاسمی چالاكی مه‌ده‌نی خه‌ڵكی ئه‌یوان غه‌رب، له‌ سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له‌ ساڵی ١٤٠١ ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ئازاد به‌رده‌وام هه‌ڕشه‌ی كوشتنی لێ كرا. ناوبراو ڕۆژی ٢٨ی به‌فرانباری ١٤٠١ له‌ جاده‌ی له‌عل ئاباد بۆ كرماشان به‌ شێوه‌ی گوماناوی و له ڕووداوێكی هاتووچۆدا گیانی به‌خت كرد. ڕۆژی ڕابردوو بنه‌ماڵه‌ دادخوازه‌كانی شاری سنه‌ سه‌ردانی بنه‌ماڵه‌ی ئه‌و هه‌میشه زیندووه‌یان كرد و به‌ كۆبوونه‌وه‌ له‌سه‌ر مه‌زاری، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ ئاواته‌كانی نوێ كرده‌وه‌.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net