13
له ڕۆژانی ڕابردوودا، بنه‌ماڵه‌ی چه‌ند گیانبه‌ختكردوویه‌كی شۆڕشی ژینا به سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و ئازیزانه‌یان کرد و رێزیان لە بیرەوەریان گرت
به پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، “موژگان ئیفتخاری” دایكی “ژینا ئه‌مینی” ڕه‌مزی شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادی“، به ڕاخستنی سفره‌ی حه‌وت سین، یادی ئه‌و ئازیزه‌ی به‌رز ڕاگرت. هه‌روه‌ها بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووان “دانیال پابه‌ندی، فه‌ره‌یدوون فه‌ره‌جی و فه‌ره‌یدوون مه‌حموودی“، به هۆی هاتنی ساڵی نوێ و نه‌ورۆز، به وتنه‌وه‌ی سروود له سه‌ر گڵكۆی ڕۆڵه‌كانیان، په‌یمانیان له‌گه‌ڵ نوێ كرده‌وه کە تا گەیشتن بە ئاواتی جگەرگۆشەکانیان درێژەپێدەری رێگایان بن.