به‌رنامه‌ی ده‌وڵه‌ت بۆ گه‌یاندنی نرخی دۆلار بۆ ٩٠ هه‌زار تمه‌ن

به‌ وته‌ی كارناسانی ئابووری، ده‌وڵه‌ت به‌ وه‌لانانی ئه‌رزی نیمایی ده‌یه‌وێت نرخی دۆلار بگه‌ینێته‌ ٩٠ هزار تمه‌ن و به‌و شێوه‌یه‌ نرخی ٤٨٠ قه‌ڵه‌م پێداویستی زه‌رووری ژیان چه‌ند هێنده‌ به‌رز ده‌بێته‌وه‌.

به‌ وته‌ی كارناسانی بواری ئابووری، گران كردنی نرخی گازۆئیل له‌ ڕۆژانی ڕابردوو بۆ لیتری ٢٨ هه‌زار و ٥٢٠ تمه‌ن كاریگه‌ری له‌سه‌ر نرخی پیداویستیه‌ زه‌رووریه‌كانی ژیان داناوه‌ و ئه‌گه‌ر ده‌وڵه‌ت ئه‌رزی نیمایی له‌ ساڵی داهاتوودا وه‌لا بنێت، شه‌پۆلێك له‌ گرانی وڵات ده‌گرێته‌وه‌. گرانی له‌ ڕاده‌به‌ده‌ر ژیانی ملیۆنان كرێكار و چینی هه‌ژاری كۆمه‌ڵگای خستووه‌ته‌ مه‌ترسییه‌وه‌، به‌ڵام ڕێبه‌رانی كۆماری ئیسلامی هێشتا باس له‌ یارمه‌تیدان و به‌هێزكردنی به‌ره‌ی مقاوه‌مه‌ ده‌كه‌ن. ڕۆژی ڕابردوو، فڕۆكه‌یه‌كی پڕ له‌ دۆلاری ماهان له‌ فڕۆكه‌خانه‌ی به‌یرووت له‌ لوبنان نیشته‌وه‌ و ئه‌رته‌شی ئه‌و وڵاته‌‌ ده‌ستی به‌سه‌ر پاره‌ نێردراوه‌كانی كۆماری ئیسلامی بۆ حیزبۆڵڵای لوبنان دا گرت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net