29
ئێوارەی چوارشەممە ٢ی ڕەشەممەی ١٤٠٢، سێ کۆڵبەری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار بوون.
بەپێی ڕاپۆرتی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی چوارشه‌ممه، كۆمه‌ڵێك كۆڵبه‌ر له سنووری نه‌وسوود، كه‌وتوونه‌ته بۆسه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم و سێ كۆڵبه‌ری خه‌ڵكی جوانڕۆ به ده‌سترێژی گوله‌ی سه‌ركوتگه‌رانی هه‌نگی مه‌رزی بریندار كراون. ناسناوی یه‌كێك له برینداره‌كان بریتیه له: “فوئاد كارگه‌ر” و باری ته‌ندرووستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی جوانڕۆ له ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه.