73
“عوسمان ئیمساعیلی” چالاكی كرێكاری خۆشناوی سه‌قز كه له ڕۆژانی ڕابردوودا به دانانی وه‌سیقه‌ی یه‌ك ملیارد تمه‌نی و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری پزیشكی له زیندان ئازاد كرابوو، له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه به‌سته‌ری كراوه.
به‌وته‌ی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، “عوسمان ئیسماعیلی” پاش بڕیاری پزیشك و به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ده‌رمانی بۆ سییه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی ته‌وحیدی سنه به‌سته‌ری كراوه. ناوبراو له ماوه‌ی پێنج ڕۆژی داهاتوودا ئه‌نژیۆگرافی بۆ ده‌كرێت و بڕیاره نه‌خۆشی فه‌تقی چاره‌سه‌ر بكرێت. پێشتر پزیشكان هۆشداریان به به‌رپرسانی زیندانی سه‌قز دابوو كه ناوبراو نه‌خۆشی ئاسم و دڵی هه‌یه و مانه‌وه‌ی له زیندان گیانی ده‌خاته مه‌ترسییه‌وه.