38
ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٢ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٢، خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به شێوه‌یه‌كی به‌رین به‌شداری مه‌راسمی ناشتنی ته‌رمی كۆڵبه‌ری گیانبه‌ختكردوو “جه‌بار وه‌یسی” له گوندی “جوجار” بوون و هاوخه‌می خۆیان له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كه‌ی ده‌ربڕی.
ڕۆژی دووشه‌ممه ٩ی ڕێبه‌ندان، “جه‌بار وه‌یسی” ته‌مه‌ن ٣٠ ساڵ به ته‌قه‌ی هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامی له سنووری نه‌وسوود به‌سه‌ختی بریندار كرا. ناوبراو ڕۆژی چوارشه‌ممه به‌هۆی قورسی برینه‌كانی له نه‌خۆشخانه‌ی تاڵقانی كرماشان گیانی له‌ده‌ستدا. ڕۆژی پێنجشه‌ممه خه‌ڵكی ناوچه‌ی سه‌لاسی باوه‌جانی به لێشاو به‌شدرای مه‌راسمی پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئه‌و كۆڵبه‌ره بوون و نه‌فره‌ت و توڕه‌یی خۆیان له ڕژمی كۆماری ئیسلامی ده‌ربڕی.