36
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی خاكه‌لێوه، بنه‌ماڵه‌ی گیانبه‌ختكردووانی شاری بۆكان له مه‌راسمی نه‌ورۆزی ڕزگاری له كوندی “داربه‌سه‌ر” و چۆمی مه‌جیدخان به‌شداریان كرد و له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه پێشوازیان لێكرا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، دایكانی گیانبه‌ختكردووان “سمكۆ مه‌ولوودی”، “سۆهراب خه‌دیری” و هاوژین و خۆشكی سۆهراب، هه‌روه‌وها “خالد ئازه‌ربار” باوكی “وه‌فا ئازه‌ربار” به‌شداری مه‌راسمی نه‌ورۆزی گوندی داربه‌سه‌ر بوون و مه‌شه‌غه‌ڵی نه‌ورۆز له‌لایه‌ن باوكی نه‌مر “وه‌فا ئازه‌ربار”ه‌وه داگیرسا و به‌شداربووان دروشمی “ژن،ژیان،ئازادی”یان به‌رز كرده‌وه.