42
ڕۆژی هه‌ینی ٩ی خه‌رمانان، شاندێک له هاورێیانی کۆمەلە (رێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) لە كۆبوونه‌وه‌یه‌كی ناڕەزایهتی دا لە بەردەم نوسینگەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە شاری سلێمانی به‌شداریان كرد.
ئه‌و كۆبوونه‌وه به مه‌به‌ستی ڕەتکردنەوەی گه‌ڵاڵه‌ی پێشنیاركراوی هەمواركردنی یاسا بۆ هاوسهركردنی منداڵانی كچی ته‌مه‌ن ٩ ساڵ به‌ڕێوه چووه و به‌شداربووان ڕایانگه‌یاند: مه‌زهه‌ب خه‌ریكه جێگه‌ی یاسای ده‌گرێته‌وه و ئه‌مه‌ش دژی جاڕنامه‌ی گه‌ردوونی مافه‌كانی مرۆڤه كه ده‌وڵه‌تی عێراق خۆی واژۆی كردووه.