
به پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو، ڕژیمی جه‌نایه‌تكاری كۆماری ئیسلامی له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی ئه‌م مانگه‌دا، به چڕی په‌هباد و درۆنی سه‌ربازی به مه‌به‌ستی وه‌ده‌ستهێنانی زانیاری سه‌باره‌ت به ناڕازیان به كار هێناوه.
سه‌رچاوه ئاگاداره‌كان ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه له شاره‌كانی تاران، كه‌ره‌ج، مه‌شهه‌د، ئیسفه‌هان، ڕه‌شت، ئیلام و چه‌ندین شاری دیكه، كۆماری ئیسلامی كه له به‌ره‌به‌ره‌ی ڕووخاندایه به چڕی په‌هبادی سه‌ربازی به كار هێناوه تاكوو ناڕازیان و لیدری خۆپێشاندانه‌كان ده‌ستنیشان و پاشان ده‌ستبه‌سه‌ر بكات. وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئا‌مریكا به بڵاو كردنه‌وه‌ی به‌یاننامه‌یه‌ك ئاماژه به‌وه ده‌كات كه ئه‌م كرده‌وه‌ی ڕژیمنه‌ك ته‌نیا ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هاووڵاتیانه، به‌ڵكوو به تەواوی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤه.