14
ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٣، حوكمی دوو ساڵ دووخرانه‌وه‌ی فه‌رهاد شێخی، چالاكی كرێكاری خه‌ڵكی سه‌قز بۆ شاری دیوانده‌ره جێبه‌جێ كرا.
فه‌رهاد شێخی له ڕێكه‌وتی ٧ی جۆزه‌ردانی ساڵی ١٤٠٢ له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانی كه‌ره‌ج ده‌ستبه‌سه‌ر و بۆ زیندانی ئه‌و شاره ڕاگوێزرا. مانگی پووشپه‌ڕی ئه‌مساڵ، ئه‌و چالاكه كرێكارییه له‌لایه‌ن دادگای ئینقلابی كه‌ره‌ج به تۆمه‌تی “تبلیغ دژی نیزام” به یه‌ك ساڵ زیندان و دوو ساڵ دوورخرانه‌وه بۆ دیوانده‌ره مه‌حكووم كرا. ڕۆژی ٢ی به‌فرانباری ئه‌مساڵ فه‌رهاد شێخی به پێبه‌ندی ئه‌له‌كترۆنی له زیندان ئازاد و ڕۆژی شه‌ممه ١٨ی ڕه‌شه‌مه حوكمی دوو ساڵ دوورخرانه‌وه‌ی له دادگای ئه‌و شاره به‌كرده‌وه ده‌رهات.