38
هاوكات له‌گه‌ڵ په‌ره‌سه‌ندنی ئاگری دارستانه‌كانی پاوه، جوانڕۆ و داڵاهوو، كۆمه‌ڵێك له ژینگه پارێزان له پارێزگای كوردستانه‌وه به هانای خه‌ڵكی ئه‌و سێ شاره چوون.
به‌پێی زانیارییه‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٢١ی جۆزه‌ردان، هاوكات له‌گه‌ڵ ئاگری دارستانه‌كانی جوانڕۆ و پاوه، مه‌زاری گه‌نم و جۆی كشاوه‌رزانی گێڵانغه‌رب له‌لایه‌ن دۆژمنانی ژینگه‌وه ئاگر دراوه و هه‌وڵی خه‌ڵكی ناوچه‌كه بۆ دامركانه‌وه‌ی ئاگره‌كه نه‌تیجه‌ی نه‌بووه. ماوه‌ی چوار ڕۆژه دارستانه‌كانی پاوه و جوانڕۆ له ئاگردا ده‌سووتێت و تا ئێستا پێنج هێزی خۆبه‌خش بریندار بوون، به‌ڵام حكوومه‌تی سه‌ركوتگه‌ری ئیسلامی هیچ ئیمكاناتێكی بۆ كۆنتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه دابین نه‌كردووه و خه‌ڵك به ده‌ستی به‌تاڵ هه‌وڵی كونتڕۆڵكردنی ئاگره‌كه ئه‌ده‌ن.