به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوره‌سمی نەورۆزیی تایبەت بۆ منداڵان لە بۆکان

ماڵپه‌ڕی په‌یام

ڕۆژی پێنجشەممە ٢٣ی ڕەشەمە، ڕێوڕەسمێکی تایبەت بۆ پێشوازیی لە نەورۆز لەلایەنئەنجومەنی ئەدەبیاتی منداڵان و مێرمنداڵانی نیشتمانی بۆکان، لە سالۆنی مەستوورەی کوردستانیی ئەو شارە بەڕێوە چوو.

ڕێوڕه‌سمەکە بە بەشداریی ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتییەکانی نێو شاری بۆکان، بەتایبەت کەسایەتییە ئەدەبی و فەرهەنگییەکان و چالاکانی مافی منداڵان بەڕێوە چوو. لەم ڕێوڕەسمەدا هەندێك زانیاریی سەبارەت بە پاراستنی ژینگە لە کاتی پشوو و سەیران له‌ ڕۆژانی نەورۆز پێشكه‌ش به‌ منداڵان كرا و منداڵانی بەشداربوو بە وتنەوەی سروود و گۆرانی ڕێوڕەسمەکەیان ڕازاندەوە.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

ڕووداوە گرنگەکان

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net