18
ڕۆژی شه‌ممه ١٣ی ڕێبه‌ندانی ١٤٠٣، ئاكسیۆنێك دژ به سزای له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران، له لایه‌ن ٦ حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستانه‌وه به‌ڕێوه‌چوو.
شه‌ش حیزبی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان، ماوه‌یه‌ك له‌مه‌وبه‌ر به بۆنه‌ی ڕێگری كردن له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان به تایبه‌ت “په‌خشان عه‌زیزی” و “وریشه مورادی“، ڕاگه‌یاندنێكیان سه‌باره‌ت به مانگرتنی گشتی له ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان بڵاوكرده‌وه كه به سه‌ركه‌وتوویی به‌ڕێوه‌چوو. له‌و ئاكسێونه‌كه‌دا، به‌شداربووان خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای له سێداره‌دانی به‌ندكراوانی سیاسی “په‌خشان عه‌زیزی” و “وریشه مورادی بوون” و هه‌روه‌ها ده‌ستێوه‌ردانی ڕێكخراوه‌كانی مافی مرۆڤ له دۆسیه‌ی ناوبراواندا بوون.