2
ڕۆژی شه‌ممه ٢٢ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێك به مه‌به‌ستی ڕێزگرتن له ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژن، ژیان ئازادی، له شاری ئۆسلۆی نۆرڤێژ به‌ڕێوه‌چوو.
به پێی ڕاپۆرتی كۆمیته‌ی ده‌روه‌ی وڵاتی حیزبی كۆمۆنیستی ئێران، ئاكسیۆنه‌كه له به‌رده‌م وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌و وڵاته له شاری ئۆسلۆ به‌ڕێوه‌چووه و به‌شداربووانی ئاكسیۆنه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشمی “ژن، ژیان، ئازادی“، “مه‌رگ و نه‌مان بۆ ڕژیمی كۆماری ئیسلامی“، “ئازادی بۆ هه‌موو به‌ندكراوانی سیاسی” و “نا بۆ سێداره“، ساڵیادی ده‌ستپێكردنی شۆڕشی ژینایان به‌رز ڕاگرت و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ گیانبه‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی نوێ كرده‌وه.