11
ڕۆژی سێشه‌ممه ١١ی خه‌رمانان، ئاكسیۆنێك له شاری هانۆڤری ئاڵمان دژ به سه‌پاندنی سزای سێداره به سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی به‌ڕێوه‌چوو.
به‌شداربووانی كۆبوونه‌وه‌كه به وتنه‌وه‌ی درووشم و هه‌ڵكردنی پلاكارد و وێنه‌ی به‌ندكراوانی سیاسی مه‌حكوم به ئێعدام و هه‌روه‌ها به‌ندكراوانی سیاسی له سێداره دراو، دژ به سه‌پاندنی حوكمی سێداره به سه‌ر به سه‌ر به‌ندكراوانی سیاسی و مه‌ده‌نی له ئێران ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی و خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی حوكمی سێداره‌ی هه‌مووبه‌ندكراوان بوون.