129
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٨ی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له ئێرانیانی ئازادیخواز و به‌رابه‌ری ته‌ڵه‌ب له وه‌نكۆڤێری كانادا له ئاكسیۆنێكی ناڕه‌زایه‌تی دا یادی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی ته‌به‌سیان به‌رز ڕاگرت.
به‌پێی ئه‌و وێنانه‌ی به ده‌ستمان گه‌یشتووه، به‌شداربووانی ئه‌و ئاكسیۆنه به به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی وێنه‌ی كرێكارانی گیانبه‌ختكردووی مه‌عده‌نی ته‌به‌س و قوربانیانی سه‌ركوتی ڕژیم، دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان به‌رز كردووه‌ته‌وه. ئاماده‌بووانی ئه‌و چالاكییه له دروشمه‌كانیان دا خوازیاری ئازادی هه‌موو چالاكانی كرێكاری و سیاسی له زیندان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی سزای سێداره له ئێران بوون.