به‌ڕێوه‌چوونی جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی “هێمن شاهی” و شه‌ش به‌ندكراوی دیكه‌ له‌ ورمێ

سایت پیام

به‌پێی ڕاپۆرتی كانوونی مافی مرۆڤی ئێران، ده‌زگای قه‌زایی ڕژیم بڕیاری داوه‌ “هێمن شاهی” و پێنج ده‌ستبه‌سه‌ركراوی دیكه‌ی شۆڕشی ژینا له‌ شاری ورمێ، پاش ١٦ مانگ بیلاته‌كلیفی به‌ تۆمه‌تی “موحاره‌به‌” و “افساد فی الارض” محاكمه‌ بكات.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌،بڕیاره‌ جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می پێڕاگه‌یشتن به‌ په‌روه‌نده‌ی “هێمن(كاروان) شاهی”، “فه‌رزاد و فه‌رهاد تاهازاده‌”، “فه‌ریاد حه‌مزه‌شور”، “ڕه‌زا ئیسلام دووست” و “شه‌هرام مه‌عرووف والا”، بڕیاره‌ ڕۆژی ٣ی ڕه‌شه‌مه‌ی ١٤٠٢ له‌ لقی ٣ی دادگای ئینقلابی ورمێ به‌ڕێوه‌ بچێت. “هێمن شاهی” پێشتر به‌ “موحاره‌به‌ له‌ ڕێگه‌ی ئاگردانی ئه‌مواڵی گشتی”، “افساد فی الارض” و “تێكدانی ئاسایشی گشتی تۆمه‌تبار كرابوو. هه‌وره‌ها پێنج به‌ندكراوی دیكه‌ی ئه‌و په‌روه‌نده‌ش پێشتر به‌ موحاره‌به‌ و افساد فی الارض” تۆمه‌تبار كرابوون و مانگی ڕه‌شه‌مه‌ چاره‌نووسیان دیاری ده‌كرێت.

0 FacebookTwitterPinterestEmail

لێدوانێک بەجێ بهێلە

پەیام نێت

گەلەری

هاوڕێمان بن! ​

پەیوەندی

  Copyright © 2023, All Rights Reserved Payaam.net