به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، پاش به‌ڕێوه‌چوونی یه‌كه‌مین جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی تۆمه‌تبارانی په‌روه‌نده‌ی ئێكباتانی تاران له ڕێكه‌وتی ١٨ی به‌فرانباری ١٤٠٢، بڕیاره له ڕۆژانی داهاتوودا جه‌له‌سه‌ی دووهه‌می دادگاییكردنی ئه‌و ٨ به‌ندكراوه له شاری تاران به‌ڕێوه بچێت.
پاش كوژرانی ئاخوندێکی به‌سیجی به ناوی “ئارمان عه‌لی وردی” له سه‌رده‌می شۆڕشی ژینا له شارۆچكه‌ی ئێكباتانی تاران، په‌ره‌نده‌یێك ساز كرا و له‌و پێوه‌ندییه‌دا ٨ كه‌س ده‌ستبه‌سه‌ر كران. “مێهدی حسێنی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به موحاره‌به و هاوكاری له كوشتنی ئه‌و به‌سیجیه تۆمه‌تبار كرا. “عه‌لیڕه‌زا كه‌فایی” ته‌مه‌ن ٣٣ ساڵ و “ئه‌میرمحه‌ممه‌د خۆش ئێقباڵ” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به هاوكاری له كوشتن تۆمه‌تبار كران. “میلاد ئارموون” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ، به موحاره‌به و هاوكاری له كوشتنی ئه‌و بسیجیه وه‌كوو تاوانباری سه‌ره‌كی تۆمه‌تبار كراوه. “حسێن نێعمه‌تی” ته‌مه‌ن ٢٥ ساڵ به هاوكاری له كوشتن و “مێهدی ئیمانی” ته‌مه‌ن ٢٩ ساڵ به موحاره‌به و هاوكاری له كوشتن تۆمه‌تبار كراوه. هه‌روه‌ها “نه‌وید نه‌جاڕان” ته‌مه‌ن ٣١ ساڵ و “عه‌لیڕه‌زا به‌رمه‌رزپورناك” ته‌مه‌ن ٢٦ ساڵ هه‌ر دوو به هاوكاری له كوشتنی ئارمان تۆمه‌تبار كراون و ئێستا گیانیان له مه‌ترسی دایه.