15
له ڕۆژانی ڕابردوودا، جه‌له‌سه‌ی دادگاییكردنی مه‌سعوود محه‌ممه‌دی، شارومه‌ندی خه‌ڵكی بۆكان له لقی ١٠١ی دادگای تاوانه‌كانی ژماره ٢ی ئه‌و شاره به‌ڕێوه چووه.
ڕۆژی ١٦ی خه‌زه‌ڵوه‌ری ١٤٠٣، مه‌سعوود محه‌ممه‌دی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌تیه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ر و پاش ١٨ ڕۆژ به دانانی وه‌سیقه‌ی ٦٠٠ ملیۆن تمه‌نی له زیندان ئازاد كرا. ناوبراو له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه به “ته‌بلیغ دژی نیزام” تۆمه‌تبار و ڕۆژی چوارشه‌ممه ١٥ی ڕه‌شه‌مه، له لقی ١٠١ی دادگای بۆكان دادگایی و به‌رگری له خۆی كردووه.