
له ڕۆژانی ڕابردوودا، دانیشتنی دادگای ڕژیم له سه‌ر چه‌ند ده‌ستبه‌سه‌ركراوی ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانبار كه تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ست”ی یه‌كێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم خراوه‌ته پاڵیان، به‌ڕێوه‌چوو.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئه‌و هاووڵاتیانه كه تۆمه‌تی كوشتنی به ئه‌نقه‌ستی یه‌كێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به ناوی “شاهین دهقانی” خراوه‌ته پاڵیان، له ڕه‌وتی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی مانگی به‌فرانباردا ده‌ستبه‌سه‌ر و تا كاتی به‌ڕێوه‌چوونی دانیشتنی دادگا سه‌باره‌ت به ئه‌و تۆمه‌ته‌ی كه به سه‌ریاندا سه‌پێندراوه، له مافی ده‌ستڕاگه‌یشتن به پارێزه‌ر بێبه‌ش كراون. له دانیشتنه‌كه‌دا ئاماژه به‌وه كراوڕه كه دوو كه‌س له ده‌ستبه‌سه‌ر كراوان كه ناوی یه‌كێكیان محه‌ممه‌د عه‌باسییه، به شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌خۆ ده‌ستیان له كوشتنی ئه‌و به‌كرێگیراوه له شاری مه‌لارددا بووه و كه‌سانی دیكه‌ش یارمه‌تیان داوه. جێگای ئاماژه‌یه كۆمه‌ڵێك له چالاكانی مه‌ده‌نی و پارێزوانانی مافی مرۆڤ، جه‌ختیان له سه‌ر ئه‌وه كردووه‌ته‌وه كه دانیشتنی ئه‌و دادگایه به هۆی نه‌بوونی به‌ڵگه‌ی پێویست یاسایی نییه و پێویسته پێداچوونه‌وه له سه‌ر تۆمه‌ته‌كانیان بكرێته‌وه.